عیراق بودجەی 3 مانگی كۆتایی ئەمساڵ ئامادە دەكات

حكومەتی عیراق بودجەی دارایی بۆ 3 مانگی كۆتایی ئەمساڵ ئامادە دەكات.
لەو بارەیەشەوە، ئەحمەد مەلا تلال  وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند: كە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عیراق بە نزیكەیی لە تەواوبوندایەو پاش پێداچونەوەو ئەنجامدانی گۆرانكاری نوێ‌ ئەگەر پێویستبێت، رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
وتیشی: لەنێو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی نوێدا دامەزراندنی نوێ‌ و كەمكردنەوەیان تەنها پەیوەست دەبێت بە پلەباڵاكان و فەرمانبەرانی گرێبەست و بە كرێ‌ كاركردو لەنێو دامەزاوەكانی دەوڵەتدا.
ئاشكراشیكرد: حكومەتی عیراق ئێستا كار بۆ ئامادەكردنی بودجەی سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵ و خەرجیەكانی دەكات و پاشان رەوانەی پەلەمان دەكرێت بۆ پەسەندكردنی، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر (عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی عیراق بەتەواوی ئەوەی رەتكردبۆوە بتوانرێت بۆ ئەمساڵ هیچ پرۆژەیاسایەكی بودجە ئامادەبكرێت، بە پیچەوانەوە سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دەبن.