خوله‌كێك به‌هه‌شت هه‌زار دۆلار

گه‌شته‌كه‌ی‌ ئۆباما له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌فریقا هه‌ر خوله‌كێكی‌ نزیكه‌ی‌ هه‌شت هه‌زار دۆلار بڕی‌ تێچووه‌كه‌یه‌تی‌.
ڕۆژنامه‌ی‌ واشنتۆن پۆست بڕی‌ تێچووی‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بۆ ئه‌فریقا بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ بۆ هه‌ر خوله‌كێك هه‌شت هه‌زار دۆلاری‌ ئه‌مریكییه‌‌و بڕی‌ تێچووی‌ گه‌شته‌كه‌ هه‌مووی‌ به‌ (80) ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه‌.
چاودێرانیش پێیانوایه‌ ده‌كرێت ئه‌و گه‌شته‌ی‌ ئۆباما بچێته‌ كتێبی‌ گینسه‌وه‌ به‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ شكاندوه‌.