لەمانگی رەمەزاندا بەوردی چاودێری بازارەكان دەكرێت

له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌ی تایبه‌ت مه‌نده‌وه‌ به‌ووردی چاودێری بازاڕه‌كان ده‌كرێت و رێگری ده‌كرێت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خواردن و كاڵاو شت و مه‌ك و هه‌موو كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ش به‌ڕه‌چاوگرتنی پێویستی هاوڵاتیان رێكده‌خرێت , 
وه‌ك هه‌وڵێكی پێشوه‌خت بۆ ئاماده‌كردنی بازاڕ و پێشوازی كردن له‌مانگی ره‌مه‌زان قائمقامیه‌تی سلێمانی رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌و مانگه‌دا هه‌موو كه‌ره‌سته‌و خواردن و كاڵاو شت و مه‌ك له‌ ئاستێكی پێویستدا بێت و هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه‌ چاودێری زیاتری بازاڕبكرێت و رێگه‌نه‌درێت به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و بونی خواردن و مه‌وادی نه‌گونجاو كار ئاسانیش بكرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی خۆماڵی  ,
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئاوات محه‌مه‌د قائمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و لێپرسراوان و لیژنه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌روبوم تاوتوێی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو كرا بۆ ئاماده‌كردنی بازاڕ و پێشوازی كردن له‌ مانگی ره‌مه‌زان و دابین كردنی پێداویستیه‌كانی  رۆژانه‌ی هاوڵاتیان , له‌م رووه‌ قائمقامی سلێمانی رایگه‌یاند پێویسته‌ له‌مانگی ره‌مه‌زاندا بازاڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌بكرێت و هه‌موو كه‌ره‌سته‌و پێداوییستیه‌كانی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی باش رێكبخرێت و رێگه‌نه‌درێت نرخه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ببینێت , لیژنه‌كانشی ئاراسته‌كرد له‌ رێگه‌دان به‌هێنانه‌ناوه‌وه‌ی به‌ربومی ده‌ره‌كی ئاستی  به‌ربومی خۆماڵی له‌به‌رچاو بگیرێت و هه‌وڵبدرێت زیاتر گرنگی به‌ به‌ربومی خۆماڵی بدرێت ئه‌و به‌روبومه‌ ده‌ره‌كیانه‌ی كه‌ده‌هێندرێت پێداویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانی تێدا ره‌چاوبكرێت و رێگه‌نه‌درێت له‌و رێژه‌یه‌ زیاتر به‌روبومی ده‌ره‌كی بهێنرێته‌ ناوه‌وه‌ , ئاوات محه‌مه‌د راشیگه‌یاند بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كارئاسانی زیاتر پێشكه‌ش به‌ خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی به‌روبومی خۆماڵی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی خۆماڵی بۆ ئاستێكی پێویست به‌رزبكرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ سودی بۆ هه‌مولایه‌ك ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم و هه‌وڵێكیش ده‌بێت بۆ دابینكردنی جۆرێكی باشی خوردن بۆ هاوڵاتیان كه‌ دڵنیابن له‌ باشی و گونجاوی ,
پاش راوێژ و گفتوگۆ به‌رنامه‌یه‌كی نوێ داڕێژرا كه‌ له‌مه‌ودوا كاری له‌سه‌ر بكرێت و ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان بكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی  بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌وڵی هه‌مووان ئاستی به‌روبوم و به‌كارهێنانی رێكبخرێت به‌جۆرێك كه‌ پێویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانی تێدا ره‌چاو بكرێت .