عێراق سییەم گەورە بازاڕی ساغكەرەوەی كاڵا ئێرانیەكانە

ئاژانسی هەواڵی ترێندز بڵاویکردەوە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران ٦.٣٥ملیاری تێپەڕاندووە عێراق بووە بە سێیەم گەورە بازاڕی ساغکردنەوەی کاڵا ئێرانییەکان.
ئەمڕۆ ٢٢-ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئاژانسی هەواڵی ترێندز بڵاویکردەوە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان حکومەتی ئێران و عێراق ٦.٣٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە ، بەپێی ئامارەکان لەو بڕە پارەیەدا لەسەدا ٩٨-ی حکومەتی ئێرانە و عێراقیش تەنها بە بڕی ٨٣ ملیۆن دۆلار شتومەکی هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەسەدا ٥٩ کۆی گشتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران پێکدەهێنێت.