بازرگانی لە مەرزەكانی سنوری نێوان هەرێم و ئێراندا دەوەستێت

لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران مەرزی پەروێزخان و شۆشمێ‌ و باشماخ دادەخرێن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕادەوەستێت.
بەپێی نوسراوی ژمارە 15098 کە لە ڕێکەوتی 12/6 کەلەلایەن وەزارەتی ناوخۆ پارێزگای سلێمانی ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەرجەم قائیمقامیەتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و پاسپۆرت و بەڕێوەبەرایەتی گومرگ و ژوری بازرگانی پیشەسازی سلێمانی کراوە ئاماژە بەوەكراوە” مەرزەكانی  پەروێزخان و باشماخ و شۆشمێ‌ لەماوەی ڕۆژەکانی 13-14-15/6/2013 دادەخرێت لەبەرئەوەی پشوی فەرمی یە لەئێران بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لەوڵاتەکەیاندا”