خۆڵبارین،هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقی كه‌مكردۆتەوە

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ خۆڵبارینه‌ی ناوچه‌كانی باشووری عێراقی گرتۆته‌وه‌، بووه‌ته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق.
(سائیر یاسین) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باشوور له‌پارێزگای به‌سره‌ به‌شه‌فه‌ق نیوزی ڕاگه‌یاندووه‌، شه‌پۆلی خۆڵبارین كه‌ ناوچه‌كانی باشووری عێراق زیادیكردووه‌‌و بووه‌ته‌هۆی دروستكردنی گرفت بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌به‌نده‌ره‌كانی پارێزگای به‌سره‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باشوور وتیشی:”هه‌رچه‌نده‌ خۆڵبارین گرفتی بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌ دروستكردووه‌‌و هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقی كه‌مكردۆته‌وه‌، به‌ڵام نه‌بووه‌ته‌ هۆی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به‌یه‌كجاریی”.