” تاوەكو ئێستا هەرێمی كوردستان یاسای بازرگانی پێوەكردنی كردنی خشڵی نیە “

لە ئێستای كرانەوەی هەرێمی كوردستان لە رووی بازرگانیدا هاوردەكردنی خشڵ گرنگی خۆی هەیە، بەڵام تا ئێستاكە لە هەرێمی كوردستان یاسای خشڵ نییە و یاسای خشڵی عیراقیش زۆر كۆنە.
 
بەرێوەبەری كۆنترۆڵی جۆری خشڵ، بەكر عەزیز بەكر، بە ئاژانسی پەیامنێر ی راگەیاندوە: یاسای خشڵی عیراقی لەساڵی 1976 دەرچووە و تا ئێستاكە وێڕای دوو جار هەمواركردنەوە، بەڵام هێشتاكە وەك پێویست نییە، سەرباری ئەوەش لە كوردستاندا یاسای خشڵ نییە، چونكە ئەوە بابەتێكی سیادییەو لە دەسەڵاتی حكومەتی عیراقدایە، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕێنمایی پێویستی دەركردووە و ئێستاكە ئێمە بە یاساكە و ڕێنماییەكانی ئەنجوومەنی وەزیران كاردەكەین.
 
 بەكر عەزیز بەكر، وتیشی:هێشتا ئەوان كێشەیان بۆ دروست دەبێت چونكە ئەو یاسایەی عیراق زۆر كۆنەو لەگەڵ هەلومەرج و بارو دۆخی ئابووری و تێگەیشتنی ئێستا بۆ خشڵ ناگونجێت و ئەوكاتەی كە كەیاساكە دەرچووە خشڵ سەروەتێكی نیشتیمانی بووە، بەڵام ئێستاكە بووەتە هۆكارێكی ئابووری و بازرگانی و هەموو هاووڵاتیان بۆیان هەیە هەم مامەڵەی پێوەبكەن هەمیش چەندیان زێربووێت دەتوانن بیكڕن.