نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئەمڕۆ  یەکشەممە ٩ی ئابى ٢٠٢٠ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٤ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە ٤١ دۆلار و ٢١ سەنت فرۆشراوە.

بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.