دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل داخرا



بەهۆی گڕگرتنی دوو بارهەڵگری پڕ لە كەلوپەل، دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل داخرا.

فرسەت عەلی، بەڕێوەبەری گومرگی ئیبراھیم خەلیل، بە رووداوی راگەیاندووە، کاتژمێر  6:١٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ ٣-٨-٢٠٢٠ ، لە گوڕەپانەكانی گومرگی ئیبراھیم خەلیل، ئاگر لە دوو ئوتومبێلی بارهەڵگر بەربوو، كە جلوبەرگیان باركردبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوەو تائێستاش هۆكاری رووداوەكە نەزانراوە.

هەر لەو بارەیەوە، بێوار عەبدولعەزیز حەمید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی رایگەیاندووە، بەهۆی ئاگرەكەوە هاتووچۆ لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل پەكیكەوتووەو راگیراوە.