لە سلێمانی بۆ جەژنی قوربان زیاتر لە ٥٠٠ تەن گۆشتی سور خراوەته‌ بازاڕ


بەپێی ئاماری کوشتارگەی سلێمانی لەڕۆژانی پێش جەژن زیاتر لە ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور خراوەتە ناو بازاڕ.

دکتۆر شاڵاو عارف، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگە، بەسایتی ژووری بازرگانی راگەیاند “پێش جەژن 507 تەن گۆشتی سوور نێردراوەتە بازاڕەکانی سلێمانی”.

راشیگەیاند ” تواندراوە 7476  سەر ئاژەڵی بچووک و 445 سەرئاژەڵی گەورە کوشتاری بۆ بکرێت و لەژێر چاودێری تەندروستی بخرێتە بازاڕەوە”.