فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە


فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “دوابەدوایی بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٨/١ ەوە, بەپێ ی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی و بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی”.
 
 ئاماژە بەوەشدراوە، ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێز دەکەین کە پێویستە پێش (٤٨) کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشتەکە پشکنینی (PCR) ئەنجام بدەن بۆ ئەو مەبەستە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر علی والی بەگ لە سلێمانی – سەرچنار دیاری کراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە ، داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ئەوانەی کە گەشتەکانیان نزیکە پلە بکەن لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینەبە پێچەوانەوە بەبێ ئەنجامدانی پشکنین گەشتیار ڕێگەی پێنادرێت گەشت بکات . 

بەھیوای پابەندبوون و سەلامەتیتان 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 
٢٠٢٠/٧/٣١