وەزارەتی ناوخۆ: هێنانی ئۆتۆمبێلی سوتاو و ژێرئاوکەوتوو بۆ هەرێم قەدەغەیە


وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تەمموز، ڕایگەیاند هێنانی ئۆتۆمبێلی سووتاو، ژێرئاوکەوتوو، ئۆتۆمبێلی پۆلیسی، تاکسی و ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی کۆمپانیاکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ ناو هەرێمی کوردستان قەدەغەیە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “هەر ئۆتۆمبێلێک دەهێنرێتە دەروازە سنوورییەکان. دەبێت کەمتر لە 100 کیلۆمەتر ڕۆیشتبێت ئینجا بە سفر هەژمار دەکرێت، هاوکات دەبێت ئێرباگی هەبێت و بە سیستمی ABS کار بکات”.

وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیگەیاند، “هێنانی ئۆتۆمبێلی ژێرئاوکەوتوو و سووتاو و بڕدراوە بۆ ناو هەرێم قەدەغەیە، لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە وڵاتانی ئەورووپا بۆ کاری پۆلیسی و تاکسی و کۆمپانیاکان بەکارهێنراون”.