بە جەند مەرجێک رێگە بەو کەسانە لە ڕێگەی دەروازەی باشماخەوە بچنە ئێران

لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕێگە دەدەن حەوت گروپ لە هاوڵاتیانی هەرێم بچنە ئێران و ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانیش جێبه‌جێ بكه‌ن.

ئاژانسی میهری ئێران له‌زاری ئارتیکاس ئیقبال، قایمقامی مەریوان بڵاویكرده‌وه‌: ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستانەوە ڕێگەیان پێدەدرێت بچنە ئێران بریتین لە ئەو کەسانەی مۆڵەتی دانیشتنی کاتی و ڤیزەی کار و ڤیزەی پزیشکی و خوێندنیان هەیە.

به‌وته‌ی قایمقامی مه‌ریوان، ئەو کەسانە جگە لە ئەوەی کە دەبێت مۆڵەتی تەندروستی خۆیان و پاسپۆرت و ڤیزە ڕادەستی فەرمانبەرانی ئەو سنورە بکەن دەشبێت رێوشوێنه‌ تەندروستییەکانیش لەبەرچاو بگرن.

ئارتیکاس ئیقبال رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیمی پزیشکیی سنوری باشماخ پشكنینی پزیشكی بۆ گەشتیارەکان دەکەن و ئەگەر کەسێکیش نیشانەکانی کۆرۆنای تێدابێت ڕێگەی پێنادەن بچێتە ئێران.

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە  مانگی ئازاری ئەمساڵەوە گەشتە ئاسمانیی و وشكانییه‌كانی هەرێم بۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ ڕاگیران.