نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٠، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٣ دۆلار و ٣٤ سەنت.

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤١دۆلار و ٣٤ سەنت دەفرۆشرێت.

بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.