ئاڵوگۆڕ لەپۆستی بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامدرا

ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئاڵوگۆڕی لەپۆستی بەڕێوەبەری گشتیدا کردو د.سەلام عەبدولا وەک بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەست بەکار بو.
پاش کۆتاییهاتن بەخزمەتی کارکردنی بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، “خاوەز زەکی هەناری” خانەنشینکراو بەڕێوەبەری نوێی دەستبەکار بوو.

د.سەلام عەبدوڵا، وەک بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی دیاریکراو لەبەرواری ٧/٧/ ٢٠٢٠ەوە دەستی بەکارکردن کرد لەپۆستەکەیدا.

خاوەر زەکی هەناری، بەڕێوەبەری پێشووی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی لەرێورەسمی ئالوگۆڕی پۆستەکەدا رایگەیاند “دوای تەمەنێک کارکردنم لەژوور بەهەموو هەوڵ‌و کۆششه‌وه‌ کارەکانم بەدڵسۆزی تا ئێرە بەئەنجام گەیاندوه‌، هیچ کارێک بێ کەموکوڕی نییە، ئەم پۆستە پێشکەش دەکەم بەئەو کەسەی دێتە شوێنم، پیرۆزبایی لێدەکەم‌و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، هیواخوازیشم توانیبێتم لەتەمەنی کارکردنمدا خشتێکی زێڕینم لەبینای کاری ژووری بازرگانی خستبێتە سەر خشت”.
 
پرۆفایلی د.سەلام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نوێی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی:

ساڵی ١٩٦٧ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە.
١٩٩١ بەکالۆریۆسی یاسای لەزانکۆی بەغداد تەواو کردوە.
١٩٩٤ ماستەری لەدبلۆماسیەت لەزانکۆی پاریس تەواو کردوە.
١٩٩٦ لەسەندیکای پارێزەرانی پاریس وەک ئەندام وەرگیراوە.
٢٠٠٦ دكتۆرای له‌زانكۆی سۆربۆن له‌پاریس به‌پله‌ی زۆرباشه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.
٢٠٠٩ – ٢٠١٢ مامۆستا بووە لەزانکۆی مۆنکتۆن‌و سانت تۆماس لەکەنەدا .
٢٠١٥ ڕاوێژکاری یاسایی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانییە.