بەهای لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاست دابەزی


بەكاریگەری راپۆرتەكەی ئاژانسی فیتچ لەبارەی خراپی دۆخی ئابووری توركیا ، بەهای لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستی لە دوای مانگی ئایارەوە دابەزی، بەجۆرێك بەهای یەك دۆلاری ئەمەریکی بۆ 6 لیرە و 88 قوروش دابەزی.

هاوکات هۆکارێکی دیکەی داکەوتنی بەرچاوی بەهای لیرە، دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە مانگی حوزەیراندا، کە زیاتر بووە لە پێشبینییەکان و 12.5% تۆمارکردووە.

ئاژانسی پلەبەندی ئابووری فیتچ رایگەیاند، ئەگەری داکەوتنی زۆر هەیە لە تەرازووی دانەوەی قەرزی تورکیا، تاوەکو ئێستا گوشارە دەرەکییەکان لەسەر وڵاتەکە بەردەوامە.