د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەینێ ژیان ئاسایی دەکەینەوە

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی سبەینێەوە سەرجەم سێکتەرەکان دەکرێتەوە و ژیان ئاسایی دەکەنەوە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت.

 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاند، جگە لە ئاسایکردنەوەی ژیان لەدوای ئەو ٧٢ کاتژمێرەی دانرابوو بۆ مەرزی باشماخ دوای ئەو وادەیە مەرزەکە دەکرێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی وەزیرانی تەندروستی و ناوخۆ و پارێزگارەکان دەسەڵات درا بە پارێزگارەکان ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان بکەن.