نرخی دراوه‌کان له‌ بازاڕه‌کانی کوردستان

ئه‌مڕۆ چوارشەممە دراوە جیهانییەكان لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا نرخێکی نوێیان تۆمارکردو نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی به‌راورد به‌ دوێنی بەرزبوەوە.

نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بەمجۆرەیە:

100 دۆلار به‌ 122 هه‌زار و 750 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 131 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 146 هه‌زار دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 7 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 18 هه‌زار و 500 دیناره‌.