نرخی‌ زێر و دراو لە بازارەكانی هەرێمدا

نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار ئه‌مڕۆش تاراده‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی. 
به‌پێی‌ نوسراوێكی  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی نرخی‌ دراوه‌كان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌، نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 125 هه‌زار و 550 دیناره‌، 100 یۆرۆ 164 هه‌زار دیناره‌، 150 دیناری عیراقی به‌رامبه‌ر به‌ 432 تمه‌نی ئێرانیه‌، یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 18 به‌ 212 هه‌زار دیناره‌ و نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 24 یش 281 هه‌زار دیناره‌.