پارێزگاری سلێمانی سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات

لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاند د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند “سپاس و دەستخۆشی لە  ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  و سەرجەم خاوەنکاران دەکەین”.

د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند “لەسەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان و دەستپێکردنی ڕێکارەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆمەڵێک پێداویستی پزیشکی و خۆراک و پاکەرەوە  سەرجەم پێداویستیەکەنیان ھاوردەکرد”.

ئاماژەی بەوەشدا، بازرگانان زۆر بەرپرسیارانە و نیشتیمانیانە لەم کاتی کۆرۆنایەدا ڕەفتاریان کرد و نەیان ھێشت ھیچ کێشەیەکی کەمی خۆراک و شتومەک لە بازاڕەکانی سلێمانی دروست بێت و نرخەکان بەرزبونەوە بۆیە بە پێویستی دەزانین سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەین کە زۆر ھاوکار و پشتیوانمان بوون”.