سه‌رۆكی ئه‌مازۆن به‌ بڕی 100 ملیۆن دۆلار هاوكاری كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كات

سەرۆکی کۆمپانیای ئەمازۆن کە بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوی جیھان دادەنرێت بڕیاریدا ١٠٠ ملیۆن دۆلار بەمەبەستی دابینکردنی خۆراک بۆ کەسانی کەمدەرامەت و ئەو کەسانەی بژێوی ژیانیان بەھۆی کۆرۆناوە لەدەستداوە تەرخانبکات.
جێف بیزۆس، سەرۆکی کۆمپانیای ئەمازۆن کە یەکێکە لەدەوڵەمەنەدەکانی جیھان، دەستپێشخەریەکی نوێی بۆ پێشکەشکردنی ١٠٠ ملیۆن دۆلار کردوە، تا خۆراک و پێداویستی بۆ ئەو کەسانە دابین بکرێت کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بژێوی ژیانیان لەدەستداوە.
خواردن و پێداویستی بۆ زیاتر لە ٤٦ ملیۆن  ھاوڵاتی کەمدەرامەت لەسەرتاسەری ئەمریکا دابینکردوە
رێکخراوی “Feeding AMerica”ی قازانج نەویست، بنکەی سەرەکی لە ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکایە، رایگەیاندوە، جێف بیزۆس لە رێگەی زیاتر لە ٢٠٠ بانکەوە خواردن و پێداویستی بۆ زیاتر لە ٤٦ ملیۆن  ھاوڵاتی کەمدەرامەت لەسەرتاسەری ئەمریکا دابینکردوە.
جێف بێزۆس، سەرۆکی کۆمپانیای ئەمازۆن کە ملیار دێرێکی ئەمریکییە لە ئێستادا سەرمایەکەی ١١٧.٣ بلیۆن دۆلارە.