دوای ئه‌وه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ سه‌ربڕینخانه‌ی پیره‌مه‌گرون و ڕانییه واژوو كرد به مه‌بستی كڕینی مریشك له كێلگه پهوهرییهكان و سه‌ربڕیان له‌و دوو سهربرینخانهیه، سه‌رۆكی ژووری بازگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كرد له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ كرا له‌و باره‌یه‌وه.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی و دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به‌رێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی گفتوگۆمان كرد له باره‌ی میكانزیمی خستنه بازاڕی مریشك، كه له‌لایه‌ن ژووری بازرگانیه‌وه له خاوه‌ن كێلگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌كڕێت و له ژێر چاودێری له‌لایه‌نه پهیهوهندیدارهكان به‌شێوه‌ی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن ئه‌و كوشتارگه‌ی ڕانییه و ده‌ربه‌ندیخانه‌وه سه‌رده‌برێت و ده‌خرێته بازاڕه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له ئێستادا به‌هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی مریشك، زیاتر له دوو ملیۆن مریشك له كێڵگه پهلهوهریهكاندا هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن ژوووری بازرگانی سلێمانی بڕیاریدا ئه‌و قورساییه بخاته سه‌رشانی خۆی تاكو زیان به‌ر به‌رهه‌می ناوخۆ نه‌كه‌وێت.