بێگەر تاڵەبانی: فۆڕمی رێگەپێدان دەدرێتە جوتیار و خاوەن پڕۆژە كشتوكاڵییەكان

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئەو رایگەیاند: فۆڕمی رێگەپێدان بۆ خاوەنكاران، جوتیاران و خاوەن پڕۆژە كشتوكاڵییەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەربە وەزاتەكەیان لە هەمو شارو شارۆچكەكان پڕدەكرێتەوە تاوەكو كارەكانیان نەوەستێت.

بێگەرد تاڵەبانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا وتی: بەپێی بەیانی ژمارە ٢١ ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە رێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان خاڵی ١٢، بەڕێوبەرانی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبنە ئەندام لەژوری ئۆپراسیۆنەکان بەمەبەستی هەماهەنگی و رێکخستنی کاروبارەکانی وەرزی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان.

وتوشیەتی”بۆیە داوا لە خاوەنکاران، جوتیاران، خاوەن پرۆژە کشتوکاڵییەکان و کۆمپانیاکانی کشتوکاڵی دەکەین بۆ ئەوەی فۆرمی رێگە پێدانیان بۆ پڕبکرێتەوە، بەڕێوبەری گشتی پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایە تییەکانی سەربە وەزارەتمان لەهەمو شارو شارۆچکەکان لە ئەرکدان بۆ کارئاسانی و هاوکاریتان دەتوانن پەیوەندیان پێوە بکەن تاکو کارەکانتان نەوەستێت.”