بازرگانی نێوان هه‌رێم و ئێران حه‌وت ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌

به‌هۆی بارودۆخی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌نبارو بارگرژییه‌كانی ناوخۆی عیراق گه‌شه‌ی ئابوری نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حه‌وت ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و نائارامییه‌ی كه‌ له‌ شاره‌كانی خوارووی عیراق بوو، وایكردووه‌ رێژه‌ی بازرگانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌و زیادبوون بچێت و ده‌توانین بڵێین له‌ ئێستادا حه‌وت ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌.
له‌ ئێستادا له‌ هه‌رێمی كوردستان 520  كۆمپانیای بیانی كارده‌كه‌ن و به‌شی زۆری ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش ئێرانین.