کارگەی ئاوی لایف لە سلێمانی کرایەوە

کارگەی ئاوی لایف لە شاری سلێمانی لە ناوچەی بازیانکرایەوە کە لە توانایدایە لە کاتژمێرێکدا 8 هەزار دەبە ئاو بەرهەم بێنێت.
بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومیەکان کارگەی دروستکردنی ئاوی دەبەی لایف کرایەوە.
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند کردنەوەی ئەم کارگەیە لە شاری سلێمانی کاریگەی و ئابوری خۆی دەبێت کەدەتوانێت چەندین کەسی بێکار بخاتە سەر کار و لەڕوی ماددیەوە هاوکاری ئەو گەنجانە بکات کە بێکارن و بەڕێژەیەکی بەرچاو ئەم کارگەیە لەتوانایدا دەبێت ئاوی دەبە بۆ پارێزگاکان دەستەبەربکات و بەمەش هێنانی ئاو لە ووڵاتانی دەرەوە کەم دەبێتەوە.
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد دەستخۆشی لە کردنەوەی ئەم کارگەی ئاوەکرد لە شاری سلێمانی کەدەتوانێت بەشێوەیەکی باش بەرهەمی ئاوی دەبە زیادبکات هیوای خواست ئاوی پاک و باش بەرهەم بهێندرێت.