ژوری بازرگانی سلێمانی سمینارێکی لە سەر بڕوانامەی ISO بەڕێوەبرد

بەمەبەستی زیاتر شیکردنەوەی بڕوانامەی ISO ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سمینارێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە خاوەن کۆمپانیاکانی شاری سلێمانی ئەنجامدا کە لەبواری بازرگانیدا کاردەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو بڕوانامەیە پێویستە چیبکەن.
سەرەتای سمینارەکە ئاراس عبدولکریم معروف ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کردوو ڕایگەیاند ئەمە بۆ دوهەمین جارە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەم سمینارانە ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی بتوانین زانیاری لەسەر بڕوانامەی ISO بدەینە سەرجەم کۆمپانیاکان بۆ بەدەستهێنانی ئەو بڕوانامەیە.
دواتر سۆران شەوکەت بابان بەڕێوەبەری کۆمپانیای نێودەوڵەتی بۆگەشەپێدانی نایابی بۆ ڕاوێژکاری کارگێڕی و تەکنیکی و ئەندازیاری لە سمینارەکەدا ڕای گەیاند دەمانەوێت لەم سمینارەدا ئەوە بخەینەڕوو کە بڕوانامەی ISO چیەو چۆن کۆمپانیاکانی کوردستان ئەو بڕوانامەیە بەدەست بێنن.
ڕێکخراوی ISO لە 23ی شوباتی ساڵی 1947 دامەزراوە ناوی ISO لەوشەی ISOS وە وەرگیراوە ماناکەی هاوتایە زۆربەی کات ئەم نیشانەیە لەگەڵ وشەی تردا بەکار دەهێندرێت بۆ ئاماژەدان بەهاوتا بوونی شتێک وەک isothermal هاوتای گەرمی یان isometric هاوتای دوریەکان بارەگای ڕێکخراوەکە لەشاری جنێفە زیاتر لە 160 ئەندام لەخۆ دەگرێت کەنوێنەرایەتی ڕێکخراوی پێوانە سازی نیشتمانی زۆربەی وڵاتانی جیهان دەکات و هەروەها زیاتر لە 500 لایەنی پەیوەندیدار .