توركیا لەمانگی نیساندا 45 تۆن زێڕی هاوردەكردووە

بەهۆی دابەزینی نرخی زێڕەوە، توركیا لەمانگی نیساندا زیاتر لە 45 تۆن زێڕی هاوردە كردووە كە ئەمەش لەماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا بەرزترین ئاستی تۆماركردووە 
 لە بەیاننامەیەكدا بۆرسەی توركیا ئاشكرای كردووە كە لەمانگی نیسانی ڕابردوودا 45 تۆن‌و 490 كیلۆگرام زێڕ هاوردەی توركیا كراوە، كە ئەمەش لەدوای مانگی ئابی 2008وە بە بەرزترین بڕی زێڕ دادەنرێت كە هاوردە كرابێت  
هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا‌و بەرزبونەوەی خواست لەسەری، هۆكاری زیادبوونی هاوردەكردنی ئەو كانزایەن  ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەساڵی 2012دا توركیا 120 تۆن‌و لەساڵی 2011شدا 79 تۆن زێڕی لە بازاڕەكانی جیهانەوە هاوردەكردووە.