شوقه‌یه‌ك به‌ 400 ملیۆن دۆلار

له‌ ئه‌ماره‌تی مۆناكۆ-ی هاوسنووری فه‌ره‌نسا، شوقه‌یه‌كی دڵگیر نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 400 ملیۆن دۆلار، به‌مه‌به‌ش ده‌بێته‌ گرانترین شوقه‌ له‌ جیهاندا.
ئه‌و شوقه‌یه‌ كه‌ له‌ 5 نهۆم پێكهاتووه‌، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ته‌لارێكی 49 نهۆمی و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌ و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش له‌خۆده‌گرێت كه‌ دڵ ئاره‌زووی ده‌كات.
تائێستاش كاركردن له‌ شوقه‌كه‌ ته‌واو نه‌بووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی داهاتوو خاوه‌نه‌كه‌ی تێیدا نیشته‌جێ ببێت.
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمز، ئه‌و ته‌لاره‌ی كه‌ شوقه‌ گرانبه‌هاكه‌ی له‌سه‌ر دروستكراوه‌، 70 شوقه‌ی دیكه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام نرخه‌كانیان هه‌رزانتره‌ و تائێستا ته‌نها 14 شوقه‌ی لێ فرۆشراوه‌.