پارەی بانك دەدزێت و دەیداتە هەژاران

هاوڵاتیەكی ئوستورالی به‌ ناوی (كۆری دۆنالدسۆن)  ته‌مه‌ن 39 سال ، له‌ لایه‌ن دادگایەكی ئەمریكییه‌وه‌ تۆمەتباركراوە بە شكاندنی ده‌رگای بانكێك و دزینی دەیان هەزار دۆلار ، كه‌ دواتر له‌ ووته‌ی خۆی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بەسەر هەژاراندا دابه‌شكردووه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ جێی سه‌رسۆرمانی میدیاكاران و خه‌لكی جیهان به‌ گشتی .
دادگاكه‌ ئه‌و هاوڵاتییە ئوستورالیه‌ی تۆمەتباركردووە بە دزینی پاره‌ له‌ بانك و دابەش كردنی بڕی 140 هەزار دۆلاری نێو بانكەكە بەسەر هەژاراندا .
كۆری دۆنالدسۆی دوای رووداوه‌كه‌ لەبەردەم دادوەری دادگاكە رایگەیاندووە، ئەو بۆیە ئەو كارەی ئەنجامداوە، چونكە هاوڵاتییەكی زۆر بەدەستی ئەو بانكەوە تووشی كێشەو گیروگرفت هاتوون و تووشی قەرز بوونەته‌وه‌ ، ئەویش كاتێك پارەكەی لەبانكەكە دزیوە بەسەر ئەو لێقەوماوانە دابەشی كردووە.
ئەمەو تاكو ئێستا لێكۆڵەرانی رووداوەكه‌ توانیویانە بڕی 30 هەزار دۆلار لەو هاوڵاتییە وەربگرنەوەو ئێستاش بەدوای ئەوانەدا دەگەڕێن كە پارەیان بەسەردا دابەش كراوە.