سلێمانی‌: كرێكارێك له‌رۆژی 1 ئایاردا سوتا

ئه‌مشه‌و كرێكارێكی‌ ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌ رۆژی جیهانی‌ كرێكاراندا له‌سلێمانی‌ له‌شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ خۆی (برژاوی‌ ده‌باشان) دوای‌ سووتانی‌ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاندوە: ئه‌و گه‌نجه‌ ناوی‌ (م. م .ق)یه‌ و ته‌مه‌نی‌ بیست ساڵه‌ خه‌ڵكی‌ شنگاله‌، به‌هۆی ئاوی‌ گه‌رمه‌وه‌ له‌25%ی جه‌سته‌ی‌ سووتاوه‌.
به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، سووتاوییه‌كه‌ی جه‌سته‌ی‌ ئه‌و كرێكاره‌،  سه‌رشان و مل و هه‌ردوو ده‌ست و قاچی گرتۆته‌وه‌.
كرێكاره‌كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئیمێرجنسی سلێمانی‌، له‌ژێر چاودێرییه‌كی‌ ورددا ماوه‌ته‌وه‌ و ئێستا باری ته‌ندروستی‌ جێگیره‌.