عێراق.. وەبەرهێنەر مەترسی لەسەرە

پسپۆڕێكی بواری ئابوری لەعێراق رایگەیاند، دۆخی وەبەرهێنان لە عێراق مەترسی لەسەرە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی كە وەبەرهێنەر هەست بەئارامی و سەقامگیریی نەكات.
سورەیا خەزرەجی روونیكردەوە، پێویستە دوو مەرج هەبن بۆئەوەی كەرتی تایبەت لەعێراق پێشبكەوێت، ئەوانیش بوونی ئەمنیەت و بوونی یاسایەكی وەبەرهێنانی گونجاوە.
تەئكیدی لەوەشكردەوە، كە پێشكەوتنی كەرتی تایبەت واتە كەمبوونەوەی بێكاریی، دووپاتیكردەوە، وەبەرهێنەر لەعێراق لەمەترسیدایە و هەست دەكات قازانج ناكات.