وەزیری نەوتی ئێران: ئامادەین برێكی زیاتر لە نەوت و غاز هەناردەی توركیا بكەین

روستەم قاسمی  وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند: ووڵاتەكەی ئامادەیە بە پێی پَداویستیەكانی برێكی زیاتر لە نەوت و غاز هەناردەی توركیا بكات و ببێتە دابینكەری ووزە ئەو ووڵاتە.
 وتیشی:راكێشانی  هێڵی سەرەكی گواستنەوەی نەوت و غازی ئێران لە شاری ئەهوازەوە بۆ نزكنرین خاڵی سنوری نێوانیان لە بواری جێبەجێكردندایەو بەتەواوبونیشی دەتوانریت برێكی زۆر زیاتر لە غازی سروشتی هەناردەی ئەو ووڵاتە بكرێت. 
قاسمی  لەمیانەی پێشوازیكردنیدا لە وەزیری پلاندانان و گەشەپێدانی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد  كەپرۆژەی راكێشانی ئەو هێڵە بە هەماهەنگی لەگەڵ توركیادا دەبێت و چەند كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتیش كار لە جێبەجێكردنیدا دەكەن .
ئاشكراشیكرد  لە ساڵی رابردوودا لە كۆی   22  ملیار دۆلاری بەهای ئاڵوگۆری بازرگانی نێَوان ئێران و توركیا بەتەنها قەبارەی ئاڵوگۆری وزەی نێوانیان  زیاتر لە  12  ملیار دۆلار بووە.