گەورە سەرمایەدارانی جیهان لەماوەی هەفتەیەکدا ٤٤٤ ملیار دۆلار لەدەست دەدەن

بەپێی دوایین ئامارەکان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، کۆمەڵێک سەرمایەداری جیهانی زیانی ماددییان بەرکەوتووە.
 
بلۆمبێرگ لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە ٥٠٠ سەرمایەداری جیهان بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابووری، ٤٤٤ ملیار دۆلار زیانی ئابووریان بەرکەوتووە.

٣ گەورەترین سەرمایەداری جیهان زۆرترین زیانیان بەرکەوت لە زیانە گەورەکە. جێف بۆس، خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن، بیل گەیتس، خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و بێرنارد ئارنۆلت، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی گروپی کپمپانیاکانی LVMH ٣٠ ملیار دۆلار زیانی ماددییان بەرکەوت.

هەروەها ئێلۆن ماسک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای تێسلا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کە لە ریزبەندی ٢٥هەمین دەوڵەمەندترین کەسایەتی جیهانە، بەهۆی دابەزینی نرخی کۆمپانیاکەی لە ماوەی یەک هەفتەدا ٩ ملیار دۆلاری لەدەست دا.

یەکێکی دیکەش لە زەرەرمەندانی کۆرۆنا مارک زەکێربەرگی خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووکە. ئەویش لەماوەی هەفتەیەکدا ٦،٥ ملیار دۆلاری لەدەست داوە.