ئاگاداریەک لە وەزارەتی تەندروستیه‌وه‌

بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی هاوڵاتیان و ڕێگرتن لە سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان.

ئاگاداری سەرجەم  ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کە لەئێران گەڕانەوە لە سێ هەفتەی پێشوو ، تا ئەمڕۆ لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزان و کەس وکار و هاووڵاتیان .

۱. تاوەکو دوو هەفتە لەماڵ نەچنە دەرەوە.
 ۲.پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن, زوو زوو دەست شوشتن بەئاو و سابوون ، دەست نەدان لە دەم و لووت و چاو پێش شۆردنی دەستەکانتان. هەروها داپۆشینی دەم لووت لەکاتی کۆکە و پژمین  وە مانەوە لە ژوورێکی تایبەت لەماڵەوە .

ئەگەر هەر نیشانەیەکی نەخۆشیەکەت لێ دەرکەوت وەک کۆکە و تا و سوتانەوەی گەروو ، هەناسە تەنگی .. پەیوەندنی بکە بە هێڵەگەرمەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایتیە گشتیە تەندروستیەکان کە بڵاوکراونەتەوە.

هاوکات داوا لەهاوڵاتیان دەکەین ئەگەر هەر کەسێک یان دۆست و خزمێکیان لەو ماوەیە لەدەرەوە گەڕاوەتەوە بەتایبەتی لەوڵاتی ئێران . سەردانیان نەکەن و تێەڵاویان نەبن تاوەکو دوو هەفتە .