لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت

لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار لە وەتەی مانگی ئایاری 2019ـەوە تاوەكو ئێستا كەمترین ئاستی تۆماركردووە.

دوای لێدوانەكانی وەزیری خەزێنەی توركیا بەوەی كە بانكی ناوەندی لە نزمكردنەوەی نرخی سوود بەردەوام دەبێت، دەستبەجێ بەھای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

لە دوایین مامەڵەكانی دراودا، لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار  %0.6 ی بەھاكەی لەدەستدا و ھەر دۆلارێك یەكسان بوو بە 6 لیرە و 275 قوروش.

ئەوە لە كاتێكدایە ساڵی رابردوو لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار %11 ـەی بەھاكەی لەدەستدا و بەوەش زیانەكانی بە درێژایی 2 ساڵ گەیشتە %36.