فڕۆکەخانەی سلێمانی دەست بەگەشتەکانی دەکاتەوە

لەدوای بارینی شەپۆلێکی بەفر و باران لە هەرێمی کوردستان و راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەبەر سەلامەتی هاوڵاتیان، گەشتەکان دوبارە دەستپێدەکاتەوە.

دانا محەمەد سەعید بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند: دوای ئەوەی لەسەعات ٢ی ئەمشەو گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگیرانم سەعات ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ سەرجەم گەشتەکان دەستیان پێکردەوە.

وتیشی: مەبەست لە راگرتنی گەشتەکان پاراستنی سەلامەتی تیمی فڕۆکەوانی و گەشتیاران بوە بەهۆی بارینی بەفرەوە.