لە سلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی گومرگ مەراسیمێک رێکخرا

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبونی پارێزگار و بەرێوەبەری ئاسایش و نوێنەری ژووری بازرکانی و پیشەسازی و ژمارەیەک لە خاوەنکاران و بەرپرسانی فەرمانگەکانی سلێمانی مەراسیمێک بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی گومرگ رێکخرا.

لە مەراسیمەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە کارمەندانی گومرگ و بەڕێوەبەرانی دەروازەکانی سلێمانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەرپرسانی فەرمانگەکانی سلێمانی.

لە مەراسیمەکەدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتر لە نێوان بازرگانان و کارمەندانی گومرگ کرایەوە.