چیرۆکی سەرکەوتنی دامەزرێنەری یاری پەبجی، لە شکستەوە بەرەو ملیۆنێر بوون

(بریندان گرین) پیاوێکی خەڵکی ئێرلەندایە ساڵی ١٩٨٠ لە دایک بووە، پاش ئەوەی خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی تەواو کرد چوە زانکۆ لە بەشی هونەر وەرگیرا، بریندان هیوای ئەوەی هەبوو زانکۆی هونەر تەواو بکات و نواندن بکاتە پیشەی خۆی، بەڵام پاش ئەوەی زانکۆی تەواو کرد سەرکەوتوو نەبوو لە دۆزینەوەی کاری نواندن لەبەر ئەوەی وەک خۆی دەڵێت کەسی نەناسیوە لەو بوارەدا یارمەتی بدات کارێکی نواندی بۆ بدۆزێتەوە.

بۆ کارێکی تر گەڕاو کاری گرافیک و دیزاینەری وێبسایتی دستپێکرد بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی پێ دابین بکات، بەڵام لە وڵاتەکەی خۆیدا لەم کارە سەرکەوتوو نەبوو، هەر بۆیە گەشتی کرد بۆ بەرازیل بۆ ئەوەی لە  فۆتۆگرافەر و دیزاینەری وێبسایت کار بکات، بەخت لەو کارەشدا یاوەری نەبوو و دووبارە شکستی هێنا لە سەرکەتوو بوونی لە کارێکدا، ئەمجارەیان بڕیاری دا لە بواری مۆسیقادا کار بکات وەک  ئاواز دانەر دەستی بەکارەکە کرد و چەندین پارچە مۆسیقای بەرهەم هێنا لەمەشدا دووبارە شکستێکی تری بۆ کارە شکستخواردوەکانی زیاد کرد، بەهۆی شکستەکانی خێزانەکەی وازی لێ هێنا تەنانەت هاورێکانیشی لێی دورکەوتنەوە، بەتەنها لە شوقەیەکدا مایەوە گۆشەگیر بوو قسەی لەگەڵ کەس نەدەکرد.

گرین لەبەر ئەوەی لە جیلی هەشتاکانە رق و تورەیی خۆیی بە یارییە ڤیدۆییەکان بەتاڵ دەکردەوە، چیرۆکی گرین لەگەڵ یارییە ڤیدۆییەکاندا لەگەڵ (ئەتاری ٢٦٠٠)دا لە منداڵییەوە دەست پێ دەکات، لەساڵی نەوەداکاندا توانی کۆمپیتەرێک بکرێت، لەو کاتەدا یاری بە ڤیدیۆ گەیمی بەناوبانگ (دووم) دەکرد، پاش شۆرشی پەیوەندی ئینتەرنێت لە ناوەڕاستی نەوەدەکانەوە دەستی کرد بە یارییە بە کۆمەڵەکان،لە گرینگترینیان (دەلتا فۆرس) لە کاتی زانکۆدا پەیوەندی لەگەڵ یارییە ڤیدۆییەکاندا پچراند بەهۆیی پەیوەستبوونی بە زانکۆ و ژیانی خێزانی و گەڕان بەدوای کارێکدا.

لەکاتی کێشەی سۆزداری و جیابونەوە لە خێزانەکەی و لەدەستدانی کارەکانیدا بەتەنها گەڕایەوە سەر یارییە ڤیدۆییەکان، لەو کاتەدا یاری (ئارما تۆ) لە لوتکە بوو بەرنامە داڕێژەرانی یارییەکە هەلی ئەوەیان دابوو بە یاریزانەکان چیرۆکی یارییەکە دەستکاری بکەن، ئەمەش بووە هەلێک بۆ گرین کە هەندێک کەم و کوڕی ناو یارییەکە پڕ بکاتەوە، لەپاشان بڕیاریدا تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ یارییەکە زیاد بکات کە ئەویش یاریزانەکان دەیانتوانی جەنگ لەگەڵ گروپێکی تردا ئەنجام بدەن، گرین لە دامەزرێنەرانی یارییەکە نەبوو بەڵام بە شارەزاییەکی کەمەوە چەندین تایبەتمەندی گرنگی بۆ یاریەکە زیاد کرد، پاشان لەگەڵ یاریزانەکانی تردا بەشداری پێ دەکرد ئەوانیش زۆر بەدڵیان بوو، ناوی بریندان وەک بەرنامە داڕێژەری یارییەکە بڵاوبویەوە، سەرباری ئەوەی تەنها بەشداربوویەک بوو.

داڕشتنی یاری زۆر سەرنجی راکێشا رۆژێکیان سەیری فیلمی یابانی (باتڵ رۆیال)ی دەکرد کە بریتی بوون لە گروپێک خوێندکار یەکتری دەکوژن لە شوێنێکدا، فیلمەکە کاریگەری کردە سەر گرین کە بیرۆکەی فیلمەکە بگۆرێت بۆ یاریی ڤیدۆیی، پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەناوبانگی یاریی ڤیدۆیی ئەنجامدا و بیرۆکەکەی پێشکەشکردن وە تایبەتمەندییەکی وەک ژیانی ڕاستەقینە بۆ زیاد کرد کە یاریزان تەنها دەرفەتێکی هەیە یان دەمرێت یان دەژی.

کۆمپانیاکە ڕەزامەندییان لەسەر بیرۆکەکە نیشاندا، یارییەکەیان پڕۆگرام کرد و لە ساڵی ٢٠١٧دا خستیانە بازاڕەوە، لە سەرەتاکانی خستنە بازاڕییەوە یارییەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا سەرەتا تەنها بۆ ئامێری کۆمپیوتەر بەردەست بو پاشان بۆ مۆبایلی زیرەک بەردەستیان کرد و هەموو کەسێک دەیتوانی دایبەزێنێت بۆ سەر مۆبایلەکەی، لە ماوەی ٦٠ رۆژدا دوو ملیۆن جار یارییەکە لە بازاڕەکانی داگرتنی بەرنامەدا داگرتنی بۆ کرا، بریندان لە ماوەی تەنها چوار مانگدا ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری دەستکەوت، ئەو یارییەی کە لە جیهاندا زۆر بەناوبانگ بوو بووە هۆی گۆڕینی ژیانی بریندان ئەویش ناوی (پەبجی) بوو کە گشت جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد.

زۆرێک پێیان وایە راستە دامەزرێنەرەکەی قازانجی کرد بەڵام زۆرێک لە خەڵکی پێوە ئاڵودە بوو بە جۆرێک شیرازەی چەندین خیزانی تێکداو بووە هۆی لەدەستدانی بیر و هۆشی زۆرێک لەگەنجان.

یاری پەبجی چییە ؟

یاری پەپجیPubg  کە کورتکراوەی(PlayerUnknown’s Battlegrounds)یە واتە گۆڕەپانی ڕوبەڕوبونەوەی یاریزانە نەناسراوەکان کە یارییەکی جیهانییە و زیاتر لە ملیارێک بەکارهێنەری هەیە لەسەر ئاستی جیهان و ئەو یارییەش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە.

یاری پەبجی لە ئێستادا یەكێكە لەو یارییە ئەلكترۆنیە باوانەی كە زۆربەی گەنجانی بە خۆیەوە سەرقاڵكردووە لە هەموو جیهاندا، ئەمە لە كاتێكدایە گەنجانی هەرێم بەشێوەیەكی زۆر بەربڵاو بوونەتە بەكار هێنەری یاری پەبجی، ئەنجامدانی یارییەكە بووەتە دیاردە لە نێو گەنجاندا 

لە ئێستادا كۆمپانیای دروستكەری یاری پۆبجی ئاماژە بەوە دەكات بە كار هێنەرانی ئەم یارییە لە ڕێگەی مۆبایلەوە لە هەموو جیهاندا گەیشتۆتە ٢٠٠ملیۆن بەكار هێنەر.

ئەمە لە كاتێكدا نزیكی ٥٠ ملێۆن كۆپی ئەم یارییە لەسەرئامێری (پلەی ستەیشنی چوار )و (ئێكس بۆكس ) و( كۆمپیوتەری تاكەكەسی) بەكار هاتووە.