سبەی گەشتە ئاسمانییەکانی میسر بۆ بەغداد دەستپێدەکاتەوە

بە گوێرەی بەیاننامەیەک، ئەو گەشتە ئاسمانییانەی میسر کە بەهۆی نالەباری دۆخی ئەمنی عێڕاق و ئێران راگیرابوون سبەی شەممە دووبارە دەستپێدەکاتەوە.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کۆمپانیا حکوومی فڕۆکەوانی میسری ئاشکرای کرد، “رۆژی شەممەی داهاتووە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ بەغداد-ـی پایتەختی عێراق دەستپێدەکاتەوە.
 
هاوکات لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتە روو کە گەشتەکان بەهۆی دوا پێشهاتە و رووداوە سەختەکانی عێراقەوە راگیرابوون بەڵام لە ئەنجامی کەمبوونەوەی گرژیەکان بڕیاری دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان دەرکردووە.

ئەمە لە کاتێکدا چەندنی کۆمپانیایی هێلی ئاسمانی بیانی گەشتەکانی بەڕووی کایەی ئاسمانی عێراق و ئێران بەهۆی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەم دواییە داخستبوو.