لە چوار رۆژدا 25 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ماوەی چوار رۆژدا نزیکەی 25 ھەزار گەشتیار لە ناوخۆ و باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە، بۆ بەسەربردنى  پشووەکانى  سەرى ساڵ سەردانی پارێزگاى سلێمانیان کردووە.

ساڵانە لەگەڵ ھاتنی ھەر بۆنەیەکی نەتەوەیی و ئایینی و نیشتمانی، چەندین چالاکی و ئاھەنگی تایبەت بەڕێوەدەچن لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی سەقامگیری و ئارامی شارەکانی ھەرێمی کوردستانیش ھەزاران گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتانی دراوسێ لەو کاتەنەدا سەردانی باشووری کوردستان دەکەن. 

حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئاسانکاری و ئامادەکاری تەواو بۆ پێشوازی لە ھەر بۆنەیەک و ھاتنی گەشتیاران دەکات.