ئامادەکاری بۆ سەری ساڵ له‌ سلێمانی


لەگەڵ هاتنی پشووی سەری ساڵ و نزیکبوونەوەی شەوی سەری ساڵدا زۆرێک لە شەقام، رێگاوبان، مۆڵەکان، دەزگا فەرمی و تایبەتەکان بە داری تایبەت بە کریسمس رازێنراونەتەوە.

سەری ساڵ لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتەیش لە شاری سلێمانی، بە شێوەیەکی جیاواز یادی دەکرێتەوە و لەو شەوەدا خەڵک دەرژێنە شەقامەکان و هۆڵەکانی تایبەت بە ئاهەنگ گێڕان و رێستۆرانتەکان، بۆنەی تایبەت بەو شەوە کە رێککەوتی شەوی سێشەممەی ئەم مانگە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دەکات، رێکدەخەن.

ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ئێران و شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق روودەکەنە شاری سلێمانی، بۆ راکێشانی سەرنجی گەشتیار و خەڵکی شارەکانی دیکە، زۆرێک لە مۆڵەکان و شەقامەکانی بەردەمیان، لەگەڵ دەزگا فەرمی و تایبەتەکاندا، بە داری کریسمس و گڵۆپی رەنگاوڕەنگ دەڕازێننەوە.