بازرگانێک لە ساڵێکدا زیاتر لە 32 ملیار دۆلار قازانجی کردووە

 ملیاردێرێكی فەڕەنسی لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا سامانەکەی بە بڕی 32 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی زیاد دەکات و پلەی سێیەم لە لیستی ساماندارترین کەسانی جیهان بەدەستدەهێنێت.
 
بێرنار ئۆرنۆ، بازرگانی فەرەنسی، سامانەکەی لە ساڵی 2019دا لە 70 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ 103 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، واتە سامانەکەی بەڕێژەی لە 45.86% زیادیکردووە.
 
ئەو بازرگانە فەرەنسییە خاوەنی 14 براندی بازرگانییە و توانیویەتی لە ساڵی 2019دا رێژەی قازانجی رۆژانەی بۆ نزیکەی 9 ملیۆن دۆلار بەرزبکاتەوە.
 
بێرنار ئۆرنۆ لەدایکبووی ساڵی 1949ـە بڕوانامەی لە ئەندازیارییدا هەیە. کوڕی بازرگانێكی بەناوبانگی فەرەنسایە و توانیویەتی لەدوای ماوەیەکی کەم لە کارکردن لە کۆمپانیاکەی باوکیدا، ئاراستەی کارەکانی لە بازرگانیی کەلوپەلە جیاجیاکانەوە بۆ کەرتی خانووبەرە بگۆڕێت.