هەناردەی ئۆتۆمبێلی کۆریای باشوور دابەزیوە


هەناردەی ئۆتۆمبێل لە کۆریای باشوور بە رێژەی 8.6 بۆ 217 هەزار 498 ئۆتۆمبێل لە مانگی تشرینی دووەم دادەبەزێت.
بە گوێرەی داتا فەرمییەکان، هەناردەی ئۆتۆمبێلی کۆریای باشوور بۆ چوارەمین مانگ لەسەر یەک دادەبەزێت، کە هۆکارەکەی لاوازبوونی داخوازی بۆ لە بازاڕەکانی ئاسیا هۆکارەکەیەتی.

هاوکات لە داتاکاندا هاتووە، لە چوار مانگی رابردوودا، هەناردەی ئۆتۆمبێل بە رێژەی 1.4 لە سەدا دابەزیووە. بە جۆرێک دابەزینەكە لە مانگی ئابی رابردووەوە دەستی پێکردووە، لە کاتێکدا لە مانگی تەمووزی رابردوو 11.6% بەرزبوونەوەی لە هەناردە تۆمارکرد کە لە مساڵدا بەرزترین ئاستی بووە.

هاوکات، کۆریای باشوور لە یازدە مانگی رابردوودا دوو ملیۆن و دوو سەد هەزار ئۆتۆمبێلی هەناردەکردووە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 1.2 لەسەدا کەمترە.

 بەمەش هەناردەی ئۆتۆمبێلی کۆریای باشوور لە مانگی رابردوودا بە رێژەی 3.9 لە سەدا بۆ ئەمریکا زیادی کردووە، بەڵام بۆ ئاسیا بە رێژەی 21.4 لە سەدا و بۆ ئەووپاش 10.3 لە سەدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش 36.9 لە سەدا کەمی کردووە.

هاوکات بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلیش لەم وڵاتە بە رێژەی 11.3% بۆ 346 هەزار 379 ئۆتۆمبێل لە مانگی تشرینی دووەم دابەزیووە و فرۆشی نیوخۆشی 1.3% بۆ 160 هەزار و 586 ئۆتۆمبێل دابەزیووە.