رۆژى سێشه‌ممه‌ لە هەرێمى کوردستان نابێتە پشووى فەرمى و دەوام ئاسایى دەبێت

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆژى سێشه‌ممه‌ ١٠ى كانونى یه‌كه‌م به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له‌ هه‌رێمى كوردستان نابێته‌ پشوو.

به‌هۆى ساڵیادى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌ڕى داعش ماوه‌ى دوو ساڵه‌ حکومەتى عێراق، ١٠ى كانونى یه‌كه‌م دەکاتە پشووى فەرمى .

له‌وباره‌یه‌وه‌ جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستانی عێراق رایگه‌یاند: رۆژى سێشه‌ممه‌ ١٠ى كانونى یه‌كه‌م لە هەرێمى کوردستان نابێتە پشووى فەرمى و دەوام ئاسایى دەبێت.