پێشانگای توانای ھەناردەکردنی ئێران دەکرێتەوە


پێشانگایەک لەووڵاتی ئێران دەکرێتەو بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداری تێدابکەن، کەتایبەتە بەبەرھەمەکانی ووڵاتی ئێران.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،تەواوی بازرگانان ئاگادار دەکاتەوە لەکردنەوەی پێشانگایەکی بەرھەمەکانی ئێران.

لەو پێشانگایەدا زیاتر لە ٧٠٠ بازرگان لەسەر ئاستی جیھان بەشداردەبن وە ٣٠٠ ھەناردەکەری ئێرانی ھەیە کە بەرھەمی خۆی نمایش دەکات لە ١٢/١٧ بۆ ١٢/٢٠ بەردەوام دەبێت ھەر بازرگانێک خوازیارە بەشداری لەو پێشانگایە بکات سەردانی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات بۆ ناو تۆمارکردن.