ڕۆیتەرز: عێراق سنوری باشووری لەگەڵ ئێران داخست

ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز رایگەیاند، بەرپرسانی عێراق سنووری باشووری وڵاتەکەیان لەگەڵ ئێران داخستووە.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای عێراقی و دیپلۆماتێکی ئێرانییەوە ڕایگەیاندووە، عێراق دەروازەی سنووری شەلامجەی بەڕووی هاوڵاتییاندا داخستووە.

سەرچاوەکان بە ڕۆیتەرزیشیان راگەیاندووە داخستنەکە تەنها هاتوچۆی هاوڵاتیان دەگرێتەوە و کارناکاتە سەر جووڵەی بازگانی و هەتا ئاگادارکردنەوەیەکی تر داخستنەکە بەردەوام دەبێت.