ژووری بازرگانی ھاوکاری تەواو دەبێت بۆ ڕەوانەکردنی ھاوکاریەکان بۆ ڕۆژئاوا


سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی تەواوی دەربڕی بۆ ڕەوانەکردنی ھاووکاریەکانی شاری سلێمانی کە کۆکراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی کارگێڕی ژوور کارگەی جگەرەی سلێمانیان بەسەرکردەوە کە کۆمەک و ھاوکاریەکانی بۆ ڕۆژئاوا لێ کۆکراوەتەوە.

سەرۆکی ژوور، ھەموو پشتیوانیەکی خۆی بۆ ھاوکاریکردن و ڕەوانەکردنی ئەو ھاوکاریانە دەربڕی کەدەستکراوە بە ڕەوانەکردن لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگرەوە کە لەچەند ڕۆژی داھاتودا تەواوی کاڵاکان دەنێردرێن بۆ ڕۆژئاوا.