شارێکی پیشەسازیی هاوبەشی هەرێم و ئێران لە گەرمیان دەکرێتەوە


شارێکی پیشەسازی هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە گەرمیان دروست دەکرێت و دەیان کاریگەری ئەو وڵاتەش دەهێنرێتە شارۆچکەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی دروست دەکرێت.

بەپێى هەواڵێکى رۆژنامەى (جام کورد) کە رۆژنامەیەکى ئێرانییە و بە زمانى کوردى دەردەچێت، شارۆچکەیەکى پیشەسازى هاوبەش لەگەڵ ئێران لە سنوری گەرمیان دەکرێتەوە.

بەپێی رێککەوتنەکە حکومەتى هەرێمی کوردستان ئەرکى دابینکردنى زەوییەکانى شارە پیشەسازییەکە لە ئەستۆ دەگرێت، لەبەرامبەردا ئێران کارەبا و سوتەمەنى پێویست بۆ دابین دەکات.

بەپێی رۆژنامەکە، کردنەوەى ئەو شارۆچکە پیشەسازییە لە هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆى زۆربونى دەستى کار لە ناوچەکە و بەهۆیەوە چەندین کەس دەتوانن کار بکەن و هەروەها رۆڵێکى گرنگیشى دەبێت لە بوژانەوەى ئابورى ناوچەکەدا.

جام کورد بڵاوی کردەوە؛ لە داهاتویەکى نزیکیشدا نزیکەى (68) کارگە لە ناوچەى پیشەسازى عەربەت لەلایەن کۆمپانیاکانى ئێران و هەرێمى کوردستاندا بە هاوبەشى دەکرێنەوە، ئەمە جگە لە کردنەوەى چوار خاڵى سنورى دیکە لەنێوان پارێزگاى سلێمانى و کۆمارى ئیسلامى ئێران بەمەبەستى کەمکردنەوەى فشار لەسەر خاڵە سنورییەکانى دیکە.

ئاماژەی بەوەکردوە؛ کردنەوەی ئەو شارۆچکە پیشەسازییە و هاننی کۆمپانیای ئێرانییەکان یه‌کێک له‌ راسپارده‌کانی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران بوە له‌ کاتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عێراق.