بانکی ناوەندی بڕیارێک بۆ بانکەکانی عێراق و کوردستان دەردەکات

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارێک بۆ هەموو بانکەکانی وڵاتەکەی دەردەکات، کە بانکەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30-9-2019، بانکی ناوەندیی عێراق بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا رایگەیاندووە، دەبێ بانکەکان ئەپڵیکەیشنی مۆبایل دروست بکەن، بۆ ئەوەی ئەوانەی مامەڵەی بانکی دەکەن، بەردەوام ئاگاداری خزمەتگوزارییەکانی بانکەکە و بارودۆخی دارایی خۆیان بن.

بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی عێراق هەموو بانکە مۆڵەتپێدراوەکان دەگرێتەوە و بەپێی زانیارییەکانیش، بانکەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.