زۆربەی میوەی ئوردن لەلایەن عێراق و سعوودیەوه ھاوردەدەكرێن


بەگوێرەی نوێترین داتا حكومییەكان، سعوودیە و عێراق لە نێو وڵاتانی جیھان كە میوە لە ئوردنەوە ھاوردەدەكەن، دەست بەسەر زۆرینەی میوە ھەناردەكراوەكە دەگرن.

بەگوێری ئەم زاناریانه، لە ماوەی مانگی ئابدا عێراق نزیكەی 9 ھەزار و 400 تۆن و سعوودیەش نزیكەی 7 ھەزار و 800 تۆن میوەیان لە ئوردنەوە ھاوردە كردووە  و ھاوكات كوێت لە پلەی سێیەم و بەحرێن لە پلەی چوارەمدان.

ئەمە لەكاتێكدایە میوەی ئوردن مانگانە دەگاتە ژمارەیەكی زۆری جیھانی وەك بەریتانیا، نەمسا، دانمارك ، ئەڵمانیا و ھۆڵەندا و چەندینی دیكە .